Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەلی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بەهۆی ٣١هەمین ساڵیادی کیمیاییبارانی هەڵەبجە بڵاوکردەوە


پەیام 

به‌بۆنه‌ی یادی 31 هه‌مین ساڵڕۆژی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، كۆمه‌لێ ئیسلامی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاندووە: شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام له‌باجی خه‌بات و زیندوێتیدا قوربانی پێشكه‌ش كردووه‌ و دژی داگیركه‌رانی كوردستان جه‌نگاوه‌ سه‌لماندوویه‌تی كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی كه‌ به‌ئازادی ته‌واو بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات. 

دەقی راگەیەندراوەکە. 

بسم الله الرحمن الرحیم

 [وَإِژَا تَوَلَّی سَعَی فِی الْأَرْچِ لِیُفْسِدَ فِیهَا وَیُهْلِكَ الْحَرْپَ وَالنَّسْڵ وَاللَّهُ ڵا یُحِبُّ الْفَسَادَ ]

جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید وا ساڵێكی تر به‌سه‌ر یادی ژه‌هرباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و ڕووداوه‌ ته‌نیا كۆست و ڕووداوێكی دڵته‌زێنی ئه‌و شاره‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو كۆست و كاره‌ساتی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی كوردستانه‌ و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام له‌باجی خه‌بات و زیندوێتیدا قوربانی پێشكه‌ش كردووه‌ و دژی داگیركه‌رانی كوردستان جه‌نگاوه‌ سه‌لماندوویه‌تی كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی كه‌ به‌ئازادی ته‌واو بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات و خاوه‌ن مافی خۆی بێ وه‌كو باقی گه‌لان.

هه‌موو كورد و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ چاوه‌ڕوان بوون به‌قه‌د ناوبانگی ئه‌م شاره‌ كاره‌ساتباره‌ كه‌ له‌ دونیادا ده‌نگی دایه‌وه‌ و خاوه‌ن پێنج هه‌زار شه‌هیدی كیمیا بارانن ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌یان وه‌كو ستراتیژ بخستایه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، به‌ڵام وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا نه‌كرا.

هاوکات له‌م یاده‌دا و له‌سه‌رو به‌ندی پپێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌خوازین حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئاوڕێكی زیاتر له‌م شاره‌ له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بریندارانی ژه‌هربارانی ئه‌م شاره‌ بده‌نه‌وه‌. 

سڵاو له‌ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدان و بریندارانی ئه‌م كاره‌ساته‌. ئومێده‌وارین تا یادێكی كه‌ی ئه‌م ژه‌هربارانه‌ خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر به‌م شاره‌وه‌ ببینین.
 
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان 15/3/2019

291 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر