Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا ده‌كات


په‌یام

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئێدانەی کردەوە تیرۆرستیەکەی کۆمەڵکوژی نوێژخوێنانی دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا ده‌كات.


فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت " سەبارەت بە کردەوە تیرۆرستیەکەی کە ئەمرۆ ١٥/٣/٢٠١٩ لەپلانێکی بەرنامە بۆ دارێژراودا، کەسێکی رەگەزپەرستی دژ بە ئیسلام، بەچەکی جۆراوجۆر پەلاماری مسوڵمانانی مزگەوتێکی  شاری کریستچەرچی نیوزلەدای داو ھێرش کرایە سەر مزگەوێتکی دیکەو لەئەنجامدا  ٤٩ مسولمانی شەھیدو دەیانی دیکەی برینداربوون، تیرۆرستەکە تەواوی تاوانەکەی  تۆمارو بڵاوکردەوە."

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند" بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە کۆمەڵکوژیە نامرۆڤانە دەکەین و داواکارین بەر بەو کەس و گروپە توندرەوانە بگیرێ کە بەردەوام بابگەشەی دژایەتی مسوڵمانانی پەنابەر دەکەن لەوڵاتاتەکانیان."

له‌ راگه‌یه‌نراوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵدا هاتووه‌" کۆمەڵگەی نێودەڵەتیش پێویستە راستگۆیانە بەرگری لە رێکەوتنامەو بانگەشەکانیان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بکەن و لەو تاوانی کۆمەڵکوژیەی نوێژخوێنانی نیوزلەندا بێدەنگ نەبن کە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پێکەوەژیانی ئاینی."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌" لەکاتێکدا ئیسلام ئاینی پێکەوەژیان و رێزگرتنە لە مرۆڤەکان بەجیاوازی ئایدیاو رەنگ و نەتەوەیانەوە."

426 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر