Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رووسیا فڕۆكه‌یه‌كی بۆینگ به‌ ناچاریی نیشته‌وه‌

په‌یام

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسیاوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه‌، له‌ رووسیا فڕۆكه‌یه‌كی بۆینگ به‌ ناچاریی نیشته‌وه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 737--800 به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌یدا له‌ رووسیا به‌ ناچاریی نیشته‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، فڕۆكه‌كه‌ سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی ئالرۆسایه‌ و 157 سه‌رنشین و 6 كارمه‌ندی تیمی فڕۆكه‌وانی تێدا بووه‌و، كاتێك له‌ شاری میرنی-یه‌وه‌ به‌ره‌و مۆسكۆ فڕیوه‌، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی گریمانه‌كراو له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌یدا به‌ ناچاریی له‌ شاری سكتیڤار نیشتووه‌ته‌وه‌.  

هه‌رله‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌. 

ئه‌م ڕوداوه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتر حكومه‌تی رووسیا له‌ دوای رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هه‌مان جۆر  له‌ ئه‌سیۆپیا، بڕیاری دابوو كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌رووی فڕۆكه‌كانی جۆری بۆینگ 737ی ماكسدا دابخات. 

365 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر