Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا منداڵی چه‌كدارانی داعش بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ پێنج ساڵ‌و به‌ره‌و خواردایه‌‌و له‌ كه‌مپه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه‌، بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد: رۆژی‌ 15 ی‌ 3، فه‌ڕه‌نسا، منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و خوار پێنج ساڵی چه‌كدارانی داعشی له‌ كه‌مپه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ئه‌و منداڵانه‌ ڕاده‌ستی لایه‌نی دادوه‌ری كراون‌و زانیارییش به‌ كه‌سوكاریان دراوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌م بڕیاره‌ به‌هۆی دۆخی منداڵانی بێ تاوانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.

264 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر