Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"له‌دوای 31 ساڵ له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، هێشتا برینه‌كانی ساڕێژ نه‌بوون"

په‌یام

مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ بۆنه‌ی ( 31) مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌  كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-

بسم الله‌ الرحمن الرحیم 

[ هه‌ڵه‌بجه‌ سومبولی فه‌رامۆشكراوی نیشتمانێك] 

له‌ (31) مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور و هه‌ورامان به‌ده‌ستی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی (بعس)ی فاشی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هێشتا برینه‌كانی ساڕێژ نه‌بوون و له‌ دوای (31) ساڵ ئینجا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كیمیاباران بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئومێده‌وارین پێداویستیه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ (31) ساڵی تری پێ نه‌چێت. 

له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌م یاده‌دا ئومێدی كۆتایی نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌خوازین بۆ ئه‌م پارێزگایه‌، هیوادارین هه‌وڵی جدی تر بدرێ بۆ سۆراغی ونبووه‌كان، گرنگی زیاتر بدرێ به‌ بریندارانی چه‌كی كیمیاوی، هه‌وڵی جدی بدرێ بۆ قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان، هه‌وڵی ئاوه‌دانی ئه‌م پارێزگایه‌ بدرێ له‌ڕووی بازرگانی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاریه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكرێ له‌سه‌ر ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌، هه‌وڵی جددی بدرێ بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران، پێگه‌ ئیداریه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ ته‌واو به‌هێز بكرێن، داوا ده‌كه‌ین هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌خزمه‌ت به‌م پارێزگایه‌، كۆده‌نگ بین له‌سه‌ر مافه‌كانمان له‌م پارێزگایه‌دا. 

داوا له‌ نوێنه‌رانی كورد ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌روه‌كو چۆن به‌ڕۆحیه‌تی تیمێك هه‌وڵی بوجه‌یان دا بۆ دانیشتوانی هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه‌ داكۆكی له‌ مه‌زڵومیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن. 
داواشمان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ له‌ئاستی كاره‌ساتباری هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارو ڕاسپارده‌یان هه‌بێ له‌ماوه‌ی چوارساڵی داهاتودا. 

جارێكی تر سڵاو له‌ ڕۆحی پاكی شه‌هیدان، به‌ ئومێدی ساڕێژبوونی برینی برینداران و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی، سه‌ربه‌رزی و شكۆداری بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.


239 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر