Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنج ساڵە هەڵەبجە بووەته‌ پارێزگاو تائێستا بودجه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ نییه‌

په‌یام 

پارێزگاری هەڵەبجە به‌ ئەرکی پەرلەمانی کوردستانی‌ دەزانێت دۆسیەی هەڵەبجە بکاتە پرس و پرسەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی، راشیده‌گه‌یه‌نێت: پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی  عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بایەخێکی زیاتر بە هەڵەبجە بدەن.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە به‌ دەنگی ئەمریکای‌ راگەیاند، عێراقی نوێ لەسەر بنچینەی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی دروستبووە، هەڵەبجەش بە نمونەی قوربانی ئەو چەکە کۆمەڵکوژیانەی سەدام حسێن و ڕژێمەکەی دەهێنرێتەوە، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نێوەندی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بایەخێکی زیاتر بە هەڵەبجە بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا پێنج ساڵە هەڵەبجە بووە بە پارێزگا و ئەم پارێزگایەش پێویستی بە پشتیوانی دارایی و لۆژیکی هەیە، بەڵام لە چوار ساڵی ڕابردودا هەم بودجە و موچە لە دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بڕدرا و هەم نرخی نەوت دابەزی هەم شەڕی وێرانکەری داعش ڕووبەڕووی میللەتەکەمان بوەوە.

پارێزگاری هەڵەبجە باس لەوە دەکات، لە بودجەی 2019دا، هەڵەبجە بودجەی سەربەخۆی نییە، ئەمەش بە کێشەیەکی سەرەکی ناودەبات و دەڵێت، "ئێمە یاداشتمان داوه‌تە سەرۆک کۆمار و حکومەتی عێراق، تاوه‌كو لایەک لە هەڵەبجە بکەنەوە".

ئەو وتانەی پارێزگار لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی‌ بەعسی رووخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە زیاترلە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

237 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر