Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی‌: تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی‌ تووشی‌ شۆك كرد

په‌یام

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ڵێت "تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژیی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژێكی‌ ره‌شه‌ له‌ تۆماری‌ تاوانه‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ سه‌دامی‌ به‌رانبه‌ر رۆڵه‌ كورده‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان"، هه‌روه‌ك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆیشی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان ده‌كات.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، ئه‌مڕۆ یادی‌ رۆژی‌ تاوانی‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تێیدا یاده‌وه‌رییه‌كانیان ئازارێكی‌ هه‌ڵگرتووه‌ و له‌بیر ناكرێت، هه‌روه‌ك رژێمی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ دیكتاتۆری‌ برینێكی‌ جێهێشت، كه‌ تێیدا به‌ غازی‌ كیمیایی‌ هێرشی‌ كرده‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی‌ تووشی‌ شۆك كرد، رۆژێكی‌ ره‌ش بوو كه‌ رژێمی‌ دیكتاتۆری‌ به‌عسی‌ سه‌دامی‌ به‌رانبه‌ر رۆڵه‌ كورده‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیدا، هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك ره‌مزی قوربانیدان و شایه‌تێك بۆ تاوانكاری‌ دیكتاتۆری‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌شڵێت "ئارامی‌ و شانازی‌ و پایه‌بڵندی‌ بۆ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد. هه‌روه‌ها به‌و یاده‌ ئازارده‌ره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لی‌ عیراق قوربانیاندا له‌پێناو ئازادی‌ و دیموكراسی‌ و ژیانێكی‌ هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ یه‌ك عیراقی‌ سه‌ربه‌خۆدا".

238 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر