Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی به‌مه‌رجی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

په‌یام

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەشداریمان لە کابینەی‌ نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێدراوە بە هاوبەشی‌ کاریگەر و راستەقینەوە، داوای‌ هاوبەشی‌ دەکەین لە سەرۆکایەتییەکانی‌ هەرێم و دۆسیەی‌ ئەمنیی‌ و پەیوەندییەکان".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دابەشکردنی‌ پۆستەکانی‌ سەرۆکی‌ حکومەت و سەرۆکی‌ هەرێم بۆ پارتی له‌ پێناو چارەسەرکردنی‌ کێشە ناوخۆییەکانی‌ ئه‌و حزبه‌دایه‌.

ڕاشیگەیاند:  قبوڵی‌ ناکەن سەردەمی‌ پەنجا بە پەنجا بگەڕێتەوە و لەگەڵ پارتی‌ لەسەر چەند پرسێک جیاوازی‌ هەیە لەنێوانیاندا.

ڕوونیشیکردەوە، "چاوەڕوانی‌ ئەوەبووین نێچیرڤان بارزانی‌ لەکاتێکی‌ خراپدا قسەیەکی‌ باشتر بکات".

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی جێگری‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ئاماژەی‌ بەوە کردووە، دروستبوونی چەند باڵێک لەناو یەکێتیدا، گرفتی بۆ دانوستانەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی دروستکردووە.

ڕاشیگەیاندووە، چەند باڵێک لەناو یەکێتی هەن کە پارتی دانوستان لەگەڵ هەموویان دەکات، ئەوەش کێشەیە بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

279 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر