Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. مانگرتنی‌ سه‌رباز‌و پۆلیسه‌ هه‌ڵهاتووه‌كانی موسڵ به‌رده‌وامه‌

په‌یام

ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌ی عێراق كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوورخراوه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر خزمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانیان ماوه‌ی حه‌وت رۆژه‌ له‌ شاری به‌غدا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ مانگرتن.

ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ مانگرتن و ده‌ربرینی‌ ناره‌زایی.

له‌ میانی مانگرتنه‌كانیاندا، ئه‌و سه‌رباز و پۆلیسانه‌، داوا ده‌كه‌ن جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر خزمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی‌ هه‌فتیه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌ ناره‌زاییه‌كانیان به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌ت به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌.

له‌ ساڵی 2014دا و دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق، سه‌دان سه‌رباز و پۆلیسی عێراق به‌هۆی‌ هه‌ڵاتنیان له‌ سه‌نگه‌ر و ئه‌ركه‌كانیان، به‌ بڕیاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌ ئه‌رك و خزمه‌تی سه‌ربازیی دوورخرانه‌وه‌.

286 جار خوێندراوەتەوە
16/03/2019

بابەتی زیاتر