Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. هێله‌ك زه‌رده‌كان رژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام


په‌یام

جارێكی دیكه‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نساش ده‌ڵێت: سه‌دان خۆپیشانده‌ر ته‌نیا بۆ دزین و به‌تاڵانبردنی دوكان و شوێنه‌گشتییه‌كان به‌شدارییان كردووه‌.
خۆپیشانده‌رانی فه‌ره‌نسا كه‌ به‌هێله‌ك زه‌رده‌كان ناسراون، پاش چوار مانگ له‌به‌رده‌وامی، جارێكی دیكه‌ رژانه‌وه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و ئاگریان به‌ردایه‌ بانقێك و چه‌ند دوكانێك.
خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان چوار مانگ به‌رله‌ئێستا له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساوه‌ دژی چاكسازییه‌ ئابوریه‌كانی‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ به‌گازی فرمێسكڕێژ وه‌ڵامی توندوتیژی خۆپیشانده‌رانی دایه‌وه‌ و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان دا و 80 خۆپیشانده‌ریشی ده‌ستگیركرد.
هاوكات خۆپیشانده‌ران كه‌لوپه‌ل و دوكانه‌كانی بازاڕی ( چامپس ئێلسیس)یان به‌تاڵان بردوه‌ و چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و ناوچه‌یه‌شیان بڕیوه‌.
هاوكات وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند 8 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردوه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش 1500 خۆپیشانده‌ریان ته‌نها بۆ دزین و به‌تاڵانبردنی دوكان و شوێنه‌گشتییه‌كان به‌شدارییان كردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ رێنماییان داوه‌ته‌ هێزه‌كانی پۆلیس توندتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.

287 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2019

بابەتی زیاتر