Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیوزله‌ندا.. ته‌رمی شه‌هیدانی دوو مزگه‌وته‌كه‌ راده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نیوزله‌ندا، رایگه‌یاند، ئه‌و تیرۆریسته‌ی‌ كه‌ په‌لاماری‌ دوو مزگه‌وته‌كه‌یدا راده‌ستی‌ وڵاتی‌ ئوسترالیای‌ ناكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 17ـی‌ ئازاری‌ 2019، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردین، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، نیوزله‌ندا، ئه‌و تیرۆریسته‌ی‌ كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌ نوێژخوێنانی‌ دوو مزگه‌وته‌كه‌ كرد له‌ كرایست تشیریش راده‌ستی‌ وڵاتی‌ خۆی‌ كه‌ ئوسترالیایه‌ ناكاته‌وه‌.

ئاردین روونیكرده‌وه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌، له‌ نیوزله‌نداو به‌پێی‌ یاساكانی‌ نیوزله‌ندا دادگایی‌ ده‌كرێت.

له‌باره‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌ك، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ روونیكرده‌وه‌، پێویسته‌ گۆرانكاری‌ له‌ یاسای‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌ك‌و پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌ك گۆرانكاری‌ تێدا ئه‌نجامبدرێت.

هاوكات له‌باره‌ی‌ راده‌ستكردنی‌ ته‌رمی‌ شه‌هیدانی‌ دوو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ كرایست تشیریش سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نیوزله‌ندا، رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه‌ به‌ راده‌ستكردنی‌ ته‌رمی‌ كوژراوانی‌ دوو مزگه‌وته‌كه‌ به‌ كه‌س‌وكاریان‌و رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كۆتایی‌ دێت.

روونیكرده‌وه‌، ئه‌وان‌و كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ دوو مزگه‌وته‌كه‌ی‌ كرایست تشیریش به‌كاتێكی‌ ناخۆشدا تێده‌په‌ڕن.


له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف
سه‌رچاوه‌، روسیا توده‌ی‌

325 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2019

بابەتی زیاتر