Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی ئه‌مریكا حكومه‌تی عێراقیان له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دڵنیاكردوه‌ته‌وه‌


په‌یام

شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ به‌رپرسانی هه‌ردوولای ڕاگه‌یاندووه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، شاندی كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتبوون له‌ جۆن گارمندی، دیب هالاند و ڤێرۆنیكا ئیسكۆبار، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم و، قوباد تاڵه‌بانیی جێگری، كۆبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "شاندی كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق و، ئاینده‌ی هاوكارییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ تایبه‌تیش ده‌سته‌به‌ركردنی شكستهێنانی یه‌كجاریی داعشی‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێم تاووتوێ كردووه‌".

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كردووه‌ "شاندی كۆنگرێس به‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدا و هه‌رێمی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ و، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق".

شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ عێراقه‌ و، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ئه‌نجام داوه‌.

180 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2019

بابەتی زیاتر