Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ڕێپێدانی كڕینی وزه‌ی ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ درێژكرده‌وه‌


په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ‌و بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژی دیكه‌ كڕینی وزه‌ی ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ درێژ كرده‌وه‌.

به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریكا 90 ڕۆژی دیكه‌ عێراقی له‌ سه‌پاندنی سزا به‌خشی‌و بۆی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژی دیكه‌ غازی ئێرانی به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ ئێران بكڕێت.

دوایین جار كه‌ ئه‌مریكا عێراقی له‌ سه‌پاندنی سزای مامه‌ڵه‌كردنی كه‌رتی نه‌وت‌و ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران بوارد، 21ی كانوونی یه‌كه‌می، كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو بوو.

له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئایاری ساڵی ڕابردوو، مانگی 11ی هه‌مان ساڵیش ئه‌مریكا سزاكانی له‌ بواری نه‌وت‌و ئابووری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، به‌ڵام تائێستا عێراق له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بواردراوه‌.

151 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2019

بابەتی زیاتر