Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دواین زانیارییەکان لەبارەی رووداوەکەی موسڵ


پەیام 

به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ نێو ڕووباری دیجله‌ له‌ ناوچه‌ی (غابات)ی شاری‌ یاری موسڵ وه‌رگه‌ڕا، به‌پێی نوێترین زانیاریش له‌و ڕووداوه‌دا زیاتر لە ١٠٠ كه‌س له‌ سه‌رنشیه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ خنكان.

پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌وه‌ خنكاون به‌ ٩٣كه‌س ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی دوایین زانیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ١٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

هاوکات پزیشکی دادی موسڵ رایگەیاندووە: تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی زیاتر له‌ ١٠٠ قوربانیان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كردووەتەوه‌. 

پێشتریش ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌له‌مه‌كه‌ زیاتر له‌ كێشی خۆی سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ئەو سیمانەی هاوسەنگی بەلەمەکەیان راگرتبوو پساون و بەلەمەکە وەرگەڕاوە. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگری شارستانی موسڵ ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان ژن‌ و منداڵن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌یان نه‌زانیوه‌.

پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر ببێت، به‌تایبه‌ت كه‌ تائێستاش ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رنیشنانی به‌له‌مه‌كه‌ بێسه‌روشوێنن.

وه‌ك هاوخه‌می ڕووداوه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ‌و به‌ریتانیا له‌ عێراق‌، سه‌رۆكی ڕووسیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرسه‌نامه‌یان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسان‌ و خه‌ڵكی عێراق كرد.

شەوی رابردووش بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گەیشتە موسڵ. 

344 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر