Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و تێرێزا مه‌ی له‌باره‌ی دواخستنی برێکست رێککەوتن


پەیام 

سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك رایگه‌یاند رازی بووه‌ به‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی رێكه‌وتێكی دیكه‌ی بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) دابنێت. 

له‌ راگه‌یه‌نراوی كۆتایی دانیشتنی برێكسیتی لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كۆنسه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ تاوتوێی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی-ی كردووه‌ و كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌ سترازبۆرگ راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شیان په‌سه‌ندكردووه‌. 

هاوکات توسك ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌ سه‌ر جیابوونه‌وه‌ بدات ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپا برێكسیت بۆ ٢٢ی ئایار دوا ده‌خات ئه‌گه‌ریش ده‌نگ نه‌دات له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌ورووپا برێكسیتی تاكو ١٢ی نیسان دواخستووه‌. 

توسك ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ حكوومه‌تی به‌ریتانیا هێشتا ده‌توانێت به‌ رێككه‌وتن یان بێ رێككه‌وتن جیاببێته‌وه‌ یاخود واز له‌ برێكسیت بهێنێت، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ ١٢ی نیسان گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیار بدات كه‌ ئاخۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ده‌كات. 

رێککەوتنەکەش بەپێی دەنگی ٢٧ ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بووە کە بڕیاریان دا ئه‌گه‌ر بێت و برێكسیت له‌ ده‌نگدانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا تا ٢٢ی ئایار و ئه‌گه‌ر نا تا ١٢ی نیسان دوابخه‌ن.

657 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر