Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین.. لە تەقینەوەی کارگەیەک ٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا


پەیام 

ئاژانسی هەواڵی خینوای چینی بڵاویکردەوە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی مادەکیمیاوییەکان لە کارگەیەک لە رۆژهەڵاتی چین ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٠ی دیکەش بەسەختی برینداربوون. 

ئاژانسەکە ئەوەیشی خستووەتە روو ئەو کارگەیە کارگەی بەرهەمهێنانی پەینی کیمیاویی بووە و تەقینەوەکە بەهۆی ماددەی بەنزینەوە بووە. 

هاوکات دامەزراوەی بوومەلەرزەزانی چین ئاماژەی بەوەکردووە: تەقینەوەکە لەرانەوەیەکی وەهای دروستکردووە لەو کاتەدا پلەکانی رێختەری بوومەلەرزە لە ناوچەکە ٢.٢ پلەی تۆمارکردووە. 

بە پێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەو وڵاتەش تا ئێستا ٦٤٠ کەس بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە. 

هاوکات لە نزیک کارگەکە بە دووری یەک میل قوتابخانەو باخچەی منداڵانی لێیە کە مەترسی ژەهراویبوونیان لەسەرە. 


بەرپرسانی ئەمنیش تەقینەوەکە بە خراپترین تەقینەوە لە چەند ساڵی رابردوودا دادەنێن کە هێێندە ژمارەی کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە. 

103 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر