Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری نەینەوا رەوانەی لێکۆڵینەوە دەکرێت


پەیام 

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا پارێزگاری نەینەوا لەسەر دۆسیەی وەرگەڕانی بەلەمەکەی رووباری دیجلە رەوانەی لێکۆڵینەوە بکات. 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەیەکی لەسەر نقومبوونی بەلەمەکەی رووباری دیجلە گرت کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش تاوەکو ئێستا بێسەرو شوێنن. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە بڕیاریدا، نەوفل عاکوب لەسەر دوو پرس لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا بکرێت، کە یەکێکیان تایبەتە بە رووداوى ژێر ئاوکەوتنى بەلەمەکە. 

هاوکات پرسی دووەمیش هێرشکردنە سەرخۆپیشاندەران و شێلانی دوو خۆپیشاندەر بوو بە ئۆتۆمبێلەکەی. 

 

387 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر