Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ده‌كرێت


پەیام 

پۆلیسی نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ (جاسیندا ئه‌ردێرن)ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی (هێراڵد)ی نیوزله‌ندی له‌سه‌ر زاری‌ وته‌بێژی پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوابه‌دوای‌ هێرشی سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی (نوور) ‌و (لینوود) له‌ ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ (جاسیندا ئه‌ردێرن)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا كراوه‌.

به‌پێی زانیاری ڕۆژنامه‌كه‌، له‌ ڕێی ئه‌ژمارێكی تویته‌ره‌وه‌ كه‌سێك وێنه‌ی چه‌كی بۆ ئه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ناردووه‌‌و نووسیویه‌تی (تۆ ئامانجی داهاتووی).

له‌ دوای ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ی هه‌ینی ڕابردوو كرایه‌ سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی (نوور)‌ و (لینوود) له‌ شاری‌ (كرایست چێرچ)‌ و تیایدا 51 كه‌س شه‌هید بوون، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی‌و كه‌سوكاری قوربانییان ده‌ربڕی.

2366 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر