Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا: به‌له‌مه‌كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی 75 كه‌سی هه‌بووه‌، به‌ڵام 200 كه‌سی له‌سه‌ر بوو


پەیام 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌واوی قوربانییانی ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی ڕووباری دیجله‌ی له‌ موسڵ به‌ شه‌هید ئه‌ژمار كرد‌و بڕیاریدا خانه‌واده‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی له‌ خاوه‌نی ئه‌و دوورگه‌ گه‌شتیارییه‌ سه‌نده‌‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: وه‌به‌رهێن‌و كارگێڕی دوورگه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن‌و قورسترین سزا بدرێن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: تائێستا 56 كه‌س له‌ سه‌رنشینیانی به‌له‌مه‌كه‌ بێسه‌روشوێنن‌و له‌ كۆی 200 كه‌سیش كه‌ له‌ نێو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون ته‌نها 33یان ڕزگار كراون.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌له‌مه‌كه‌ خۆی توانای هه‌ڵگرتنی 75 كه‌سی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا 200 كه‌سی له‌سه‌ر بووه‌.

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی ڕابردوو، له‌ ڕووباری دیجله‌دا له‌ موسڵ به‌له‌مێكی گه‌شتیاری وه‌رگه‌ڕا ‌و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌پێی دوایین زانیاری 100 كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵن، خنكان.

338 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر