Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راوێژکارێکی سەرۆککۆمار: د. بەرهەم ساڵح به‌ هێرشکردنەسەری بچوك نابێته‌وه‌


پەیام 

هێرشکردنە سەر د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کاردانەوەی بەرپرسان و هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و راوێژکارێکی سەرۆککۆماریش رایدەگەیەنێت: چوونە ناوهاوڵاتیان و خۆپیشاندەران لە عێراق کەمە و سه‌رۆككۆمار به‌و كرده‌وانه‌ بچوك نابێته‌وه‌. 

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆماری عێراق، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ سه‌ردانی مووسڵی كردووه‌ به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تییان له‌دژی بارودۆخی‌ شاره‌كه‌یان ده‌ربڕیووە و لە کاتی جێهێشتنی شوێنەکەدا بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر د. بەرهەم ساڵح و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی. 

دواتر به‌رهه‌م ساڵح به‌ هاوكاری پاسه‌وانه‌كانی چووه‌ ناو یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان و له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دووركه‌وته‌وه‌. 

لای خۆشیەوه‌ سالار محمود، ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆمار ڕایگه‌یاند: سه‌رۆككۆمار به‌و كرده‌وانه‌ بچوك نابێته‌وه‌و، دیارده‌ی چونه‌ نێو هاوڵاتیانیش له‌ عێراقدا كه‌مه‌، به‌كه‌لتوركردنی ئه‌و دیارده‌ش به‌ پێاویكی مه‌ده‌نی وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌رم ده‌كرێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە: سەرۆککۆمار لەتوڕەیی خەڵک لەدەزگاو بەرپرسەکانی ئەوێ بەئاگابوو بەڵام سەرۆک دەبێ ئاوا خاکی و خەڵکی بێ.

ئێواره‌ی رۆژی‌ رابردوو، به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری تیادابوو له‌ ناوه‌ڕاستی رووباری دیجله‌ له‌ مووسڵ ژێرئاوكه‌وت له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

822 جار خوێندراوەتەوە
22/03/2019

بابەتی زیاتر