Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارانی موسڵ هه‌ڕه‌شه‌ی روخاندنی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن

په‌یام

په‌رله‌مانتارانی موسڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی روخاندنی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامنه‌دانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی روداوه‌كه‌ی روباری دیجله‌و گیانله‌ده‌ستدانی‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س.

ئه‌حمه‌د جبوری نوێنه‌ری شاری موسڵ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ نوسراوێكدا داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان دوربخاته‌وه‌.

له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌حمه‌د جبوری رایگه‌یاندوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌می و كه‌موكورتی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و لێپرسیراوێتیه‌كانیان هه‌یه‌، به‌ڵگه‌ی پێویستيش هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت سامانی گشتیان به‌فیڕۆداوه‌ و پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه‌، بۆیه‌ داوای ده‌كه‌م له‌ پۆسته‌كانیان دوربخرێنه‌وه‌.

هاوكات ئه‌حمه‌د جبوری رایگه‌یاندوه‌ هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی كاری پێویست نه‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانی روداوه‌كه‌، حكومه‌ت ده‌ڕووخێنین.


222 جار خوێندراوەتەوە
23/03/2019

بابەتی زیاتر