Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق پارێزگاری نه‌ینه‌واو جێگره‌كانی‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارێزگاری‌ نه‌ینه‌واو جێگره‌كانی له‌ كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌ت به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی شاری‌ یاری‌ موسڵ ده‌ركرد.

له‌ به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌دا‌و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌ریه‌ك له‌ (نۆفل عاگوب) پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا ‌و دوو جێگره‌كه‌ی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌‌و بڕیاریشیدا ته‌واوی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ به‌ شه‌هید ئه‌ژمار بكرێن‌و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاره‌كانیان بكرێته‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌‌و سزادانی كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م‌و مافی سكاڵاكردنی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان‌و داخستنی ته‌واوی باره‌گا ناڕه‌سمییه‌كانی موسڵ یه‌كێكی دیكه‌ بوون له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌و دۆسیه‌دا ده‌ریكردن.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌ ڕووباری دیجله‌دا له‌ موسڵ به‌له‌مێكی گه‌شتیاری وه‌رگه‌ڕا ‌و به‌و هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 120 كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵن، خنكان‌و تائێستاش ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رنیشنه‌كان بێسه‌روشوێنن.


182 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2019

بابەتی زیاتر