Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق به‌توندی وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ توندی وه‌ڵامی لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ له‌باره‌ی ناساندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك خاكی ئیسرائیل.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان عێراق دژی ره‌وایه‌تیدان به‌ داگیركاری به‌رزاییه‌كانی جۆلان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌ خاكی سوریا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر داگیركردنی به‌رزاییه‌كانی جۆلان و فه‌ڵه‌ستین و به‌تایبه‌ت قودس ره‌وایه‌تی نادرێت به‌ داگیركارانی ئه‌وێ.

ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مریكا دان بنێت به‌ ته‌واوی سه‌روه‌ریه‌كانی‌ ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان.

278 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2019

بابەتی زیاتر