Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: سه‌رۆكی باندی دزییه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌ستگیرنه‌كراوه‌

په‌یام

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكی باندی دزییه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكی باندی دزییه‌كه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، و به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی "شه‌ش كه‌س كه‌ دووانیان بران به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه‌ ده‌ستگیركراون، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و شه‌ش كه‌سه‌ كه‌ ژنێكی ئه‌ندامی لیژنه‌كانی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار بووه‌ و سه‌رجه‌میشیان دانیان به‌ تاوانه‌كه‌دا ناوه‌".

به‌رواری 12ی ئازار ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی و بڕی زیاتر له‌ ملیارێك دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دزی، شه‌وی دواتر شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیركران و پاره‌كه‌ش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ و به‌سه‌ر كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاردا دابه‌شكرا.

924 جار خوێندراوەتەوە
24/03/2019

بابەتی زیاتر