Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشێكی ئه‌مریكادا له‌ ئه‌فغانستان 10 منداڵی خێزانێك كوژران

په‌یام

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئاكامی هیرشێكی ئاسمانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ باكوری ئه‌فغانستان 13 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون كه‌ ده‌ كه‌سیان منداڵی یه‌ك خێزانن.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ ئه‌فغانستان كوژرانی 13 مه‌ده‌نی له‌ ویلایه‌تی كوندوز له‌ باكووری ئه‌فغانستان له‌ ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا پشتڕاستكرده‌وه‌.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی كوندوز 13 مه‌ده‌نی كوژراون و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی زۆری خۆی له‌و ڕوداوه‌ ده‌ربڕیوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ 10 كه‌س له‌و 13 مه‌ده‌نییه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا كوژراون منداڵی سه‌ربه‌ یه‌ك خیزانن و پێشتر به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه‌ ئاواره‌ی ویلایه‌تی كوندوز بوون.

215 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2019

بابەتی زیاتر