Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ به‌شداريی 12 وڵات پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتوگوزار له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌

په‌یام

به‌ به‌شداری 12 وڵات له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شت و گوزار كرایه‌وه‌ و له‌ توركیاوه‌ 7 كۆمپانیای گه‌شتیاری به‌شداریان تیادا كردووه‌.

چواره‌مین پێشانگای گه‌شت و گوزار كه‌ له‌ ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ لایه‌ن وه‌زیری كولتوور، گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واره‌كانی عێراق، كرایه‌وه‌.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا وتی له‌ پێشانگاكه‌دا توركیا به‌شی شێری به‌ركه‌وتووه‌ له‌ رووی به‌شدارییه‌وه‌ و ساڵی رابردوو یه‌ك ملیۆن و 170 هه‌زار عێراقی سه‌ردانی توركیایان كردووه‌ بۆ گه‌شت.

له‌گه‌ڵ توركیا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئازه‌ربایجان، لوبنان، ئیمارات، مالیزیا، ئێران‌و چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ 78 كۆمپانیا به‌شدارییان له‌ پێشانگاكه‌دا كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.


127 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2019

بابەتی زیاتر