Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ، به‌فه‌رمی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی وه‌ك به‌شێك له‌ خاكی ئیسرائیل ناساند

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ به‌ فه‌رمی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی وه‌كو به‌شێك له‌ سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرائیل ناساند و، بڕیارێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ واژوو كرد.

ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا و، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.

دواتریش دۆناڵد تره‌مپ واژووی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كرد كه‌ تێیدا به‌رزاییه‌كانی جۆلان وه‌ك به‌شێك له‌ سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرائیل به‌ فه‌رمی‌ دانی‌ پێدا نراوه‌.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕایشیگه‌یاند "ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی‌ ئێران له‌ خاكی سووریاوه‌، به‌رگری له‌ خۆی بكات".

هه‌ر پاش واژووكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش، ئیسرائیل هێرشی‌ ئاسمانیی‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ و باره‌گاكانی‌ حه‌ماس ده‌ستپێكرد.

به‌رزاییه‌كانی‌ جۆلان له‌ دوای‌ دروستبوونی‌ ئیسرائیله‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ كێشه‌ بووه‌ له‌ نێوان سووریا و ئیسرائیلدا، له‌ ساڵی‌ 1981 یشه‌وه‌، ئیسرائیل به‌ ته‌واوی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت.

235 جار خوێندراوەتەوە
25/03/2019

بابەتی زیاتر