Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەڵامی رووسیا بۆ ئەمریکا: پێویستە سەرەتا ئەمریکا لە سووریا دەرچێت


په‌یام


دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە قسەکانیدا رووسیای کردبوو ئامانج و رایگەیاندبوو کە 'دەبێت لەڤێنیزوێلا دەرچن'، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارۆڤا رەخنەی توندی لە گوتەکانی گرت و رایگەیاند کە پێویستە سەرەتا ئەمریکا لە سووریا دەربچێت. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دووپاتی کردەوە کە دەبێت ئەمریکا ئەو بەڵێنانەی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە جێبەجێیان بکات و وتی، "پێش ئەوەی ئامۆژگاری لایەنێک بکات تاکو لەشوێنێک دەڕچێت، ئەمریکا دەبێت خۆی لە سووریا دەرچێت".

زاخارۆڤا دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا نابێت لەسەر مافەکانی وڵاتانی تر بریار بدات.

وەڵامەکەی وتەبێژی وەزارەتی رووسیا بۆ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بووە کە ئەمڕۆ لەمیانی پێشوازی کردنی لە هاوسەری خوان گوایدۆ فابیانا رۆسالس دە گوادیۆ لەکۆشکی سپی رایگەیاندبوو، دەبێت رووسیا لە ڤێنیزوێلا دەرچێت.


282 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر