Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟


 
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هه‌ژماری نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌


دڵ ئەندامێكی زۆر گرنگی جەستەی مرۆڤە و بەردەوام و بەبێ‌ وەستان، بە درێژایی ژیانی مرۆڤەكە كار دەكات، بەمەش ئەگەری زۆرترە بۆ توشبوون بە هەندێك حاڵەتی ناتەندروست، كە ڕەنگە زۆر كات كەسەكە هەست بەوە نەكات كە ئەو نەخۆشیەی پێوەندی بە دڵییەوە هەیە بۆیەش پێدەچێت لە كاتی پێویستدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ نەكات، بەمەش حاڵەتەكەی بەرەو خراپتر بچێت و مەترسی زیاتر بۆ تەندروستی دروست بكات.


بۆیە لەم بابەتەدا باس لەو حاڵەتانە دەكەین، كە تێیاندا سەردانكردنی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ پێویستە گرنگترین ئەو حاڵەتانەش بریتین له‌:



1. كاتێك پزیشكێكی دیکە ڕێنماییت دەكات كە تۆ پێویستە سەردانی پسپۆڕێكی دڵ بكەیت.


2. مێژووی خێزانی: ئەگەر كەسێك یاخود كەسانێك لە ئەندامانی خێزانەكەتدا كێشەی دڵیان هەبووە، ئەوا پێویستە تۆیش سەردانی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ بكەیت بۆ دڵنیایی پێویست.


3. بوونی ئازار لە سنگدا یان لە بەشی سەرەوەی سكدا: هەستكردن بە ئازار لە سنگدا، بەتایبەتی ئازار لە ناوەڕاستی قەفەزەی سنگدا و بەتایبەت لەكاتی بەڕێدا ڕۆیشتن و ماندووبوووندا، یاخود ئازار لە بەشی سەرەوەی سكدا، ئەگەری ئەوەیە ئاماژە بێت بۆ ناتەندروستی لە دڵدا.


4. بەرزەفشاری خوێن: كەسانێك كە فشاری خوێنیان بەرزە، مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ هەیە، وەك جەڵتەی دڵدا و سستبوونی ماسولكەی دڵ ئەستوربوونی دیواری دڵ.


5. كەسانی جگەرەكێش: جگەرەكێشان لە مەترسیدارترین هۆكارەكانە بۆ توشبوون بە كێشە و نەخۆشییەكانی دڵ و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی  ئاستی  گەیشتنی ئۆكسجین بە دڵ و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و هەروەها زیان دەگەیەنێت بە خانە داپۆشەرەكانی خوێنبەرەكانی دڵ.


6.  نەخۆشی شەكرە: ئەگەر كەسێك نەخۆشی شەكرەی هەبێت، ئەویش مەترسی توشبوونی بە نەخۆشیەكانی دڵی‌ هەیە، وەكو گیران و رەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ, كە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و سستبوونی ماسولكەی دڵ.


7. هەستكردن بەهەناسەسواری: هەناسەتوندی یەكێكە لە نیشانەسەرەكی و بەرچاوەكانی نەخۆشیەكانی دڵ وەك سستبوونی ماسولكەی دڵ، ئەو كەسانەی كەوا هەناسەیان توند دەبێت  بەتایبەت لە هیلاكبوون و هەروەها لە پاڵكەوتندا، دەكرێت ئاماژە بێت بۆ ناتەندروستی دڵ.

8. دەستكردن بە وەرزشێكی نوێ‌: ئەگەر بتەوێت دەست بە جۆرێك وەرزشی نوێ‌ بكەیت، بەتایبەتی ئەگەر تەمەنت زۆر بێت ئەوا باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكەیت، تا دڵنیات بكاتەوە كام جۆرە لە وەرزشكردن شیاوە بۆ تۆ و زیان بە تەندروستی دڵت ناگەیەنێت.


ئەمانە بەگشتیی چەند حاڵەتێكبوون كە پێویستیان بەوەیە بۆ دڵنیبوونەوەی زیاتر و وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست سەردانی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ بكرێت.

بەهیوای تەندروستی  بۆ هەمووان.

701 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر