Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه‌ وێنه‌ی كچێكی بڵاوكردبوه‌وه‌


په‌یام


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ وێنه‌ی كچێكی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رایگه‌یاندووه‌، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە كەوێنەی كچێكی بڵاو كردبۆوە.

راگه‌یه‌نراوه‌" هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەستابوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كچێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ".

پۆلسیی سلێمانی روونیده‌كاته‌وه‌، پاش ئەوەی كچێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای لەدژی تۆمەتبار (ع.ع.م ) تۆماركرد كە هەستاوە بە بڵاو كردنەوەی وێنەكانی بەشێوەیەكی ناشرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا .دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو ئەمڕۆ 28ی3ی2019 تۆمەتبار دەستگیركرا و دەركەوت كە پێنج فەیس بووك و ئینستاگرامێك و چوار ڕەقەم مۆبایل و سێ‌ نازناوی هەیە كە بەكاری هێناون بۆ چەواشەكردنی هاوڵاتیان .

ده‌شڵێت، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوە .


1027 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر