Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هانی وڵاتانی ئۆپیك ده‌دات به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر بكه‌ن


په‌یام

(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ناسراو به‌ (ئۆپیك) هان ده‌دات له‌پێناو دابه‌زاندنی نرخ، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر بكه‌ن.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ر نووسی: نرخی نه‌وت زۆر له‌ ئاستی پێویست به‌رزبووه‌ته‌وه‌، گرنگه‌ ئۆپیك به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی زیاتر بكات.
ڕاسته‌وخۆ دوای تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ‌و برێنت زیاتر له‌ یه‌ك دۆلار دابه‌زین.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌‌و به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می وڵاتانی ئۆپیك‌و سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر فه‌نزوێللا‌و ئێران نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو به‌رزبووه‌وه‌‌و له‌ئێستا یه‌ك به‌رمیلی برێنت به‌نزیكی 67 دۆلار ده‌فرۆشرێت.

269 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر