Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به‌ مادده‌‌و بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌وه‌ دووپاتكرده‌وه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌و پابه‌ندبوونی خۆی به‌ مادده‌‌و بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتییه‌وه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و پابه‌ندی خۆی به‌ ته‌واوی یاسای بودجه‌وه‌ به‌ هه‌ردوو به‌شی وه‌به‌رهێنان‌و ته‌شغیلی، ده‌ربڕی.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا هاتووه‌: سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانیش، داوا له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندان بكه‌ن تا به‌ زووترین كات‌و به‌ بێ دواكه‌وتن پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.

پێشتر بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمپانیای سۆمۆ نه‌دات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ بێت، وه‌زاره‌تی دارایی به‌و مادده‌‌و بڕگه‌یه‌وه‌ پابه‌نده‌ كه‌ له‌ یاسای بودجه‌دا سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه‌ جێی كراوه‌ته‌وه‌.


150 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر