Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غالب موحه‌مه‌د: حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كردووه‌


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌ كردووه‌، په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕانیش ئه‌و زانیارییه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌، ڕایگه‌یاندووه‌ "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ ڕێگای كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ عێراقییه‌وه‌ كردووه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت "ڕاسته‌ به‌ یاسا مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2019دا جێگیر كراون، به‌ڵام هه‌ر به‌و یاسایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ند كراوه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات".

له‌ به‌رامبه‌ردا غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، ڕه‌تیكرده‌وه‌ هه‌رێم نه‌وتی ڕاده‌ستی سۆمۆ كردبێت و، ڕایگه‌یاند "تا ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ  نه‌كراوه‌".

غالب محه‌مه‌د كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "دوای به‌دواداچوون و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سۆمۆ، پێیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی هه‌ڕێم به‌ڵێنیان به‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق داوه‌ كه‌ 250  هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیان ڕاده‌ست نه‌كردووه‌".


288 جار خوێندراوەتەوە
28/03/2019

بابەتی زیاتر