Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە کەمکردنەوەی ئەم خواردنانە رزگارت دەبێت لە زیپکە


پەیام 

دروستبوونی زیپکە لە سەر روخسار و جەستە یەکێکە لەو دیاردانەی گەنجانی بێزارکرددوە و زۆرجار شڵەژانی دەروونیشی لێدەکەوێتەوە، توێژینەوەکانیش ئەوایان سەلماندووە پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەو خواردنەی دەیخۆین لەگەڵ دروستبوونی زیپکە. 
 
بە پێێ توێژینەوە زانستییەکان دروستبوونی چەوری زیادە لەلایەن ڕژێنەکانەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ئاستی ئەنسۆلین و شەکرەی خوێنەوە، گەر ئاستی شەکر لە ڕۆژەکەدا لە خوێندا جێگیر بێت ئەوا ڕژێنەکان چەوری زیادە دەرنادەن و تووشی زیپکە نابیت.

بە کەمکردنەوەی ئەم خواردنانەش بەرێژەیەکی بەرچاو درووستبوونی زیپکە لەسەر پێستت کەم بکەرەوە. 

نان: گلوتینی ناو نان بەرپرسە لە دروستبوونی ئەنسۆلین و دواتریش دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.

شوکولاتەی شیرین: نەک تەنها پڕە لە شەکر بەڵکو ئەو ماددانەی تێیدایە تەنها دوای یەکەم پارچە وادەکات جەستە زیپکە دروست بکات.

شیر و بەرهەمەکانی: خواردنی شیرەمەنییەکان وادەکات جەستە ئەنسۆلین لەوە زیاتر دەربدات کە پێویستە بۆ کۆنترۆل کردنی شەکرەی خوێن، هەروەها وادەکات جەستە هۆرمۆن دەربدات.

سۆدا: بە یەکێک لە هەرە خواردنە خراپەکان دادەنرێت بۆ دروستبوونی زیپکە، زیانی سۆدا وەک کحول وایە لە جەستەدا و باشترە لەجیاتی ئەوە ئاو و لیمۆ بخۆیتەوە.

883 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2019

بابەتی زیاتر