Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەسرە.. ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت


پەیام 

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو، تووشبوونی هاووڵاتیان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ زیادی كردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ئاشكرای‌ كرد: دوای به‌دواداچوونی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی پارێزگای به‌سره‌، تێبینی كراوه‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌سره‌ له‌ نێو مناڵان‌و تازه‌پێگه‌یشتوواندا زیادی كردووه‌.

ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕێوشوێنی "چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه‌ كه‌ له‌ پیشه‌سازی نه‌وته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌"، هه‌روه‌ها "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تووشبووان" بگرێته‌ به‌ر‌و سكاڵای یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ تۆمار بكات كه‌ له‌ ساڵی 1991 چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، یان مووشه‌كی هه‌ڵگری یۆرانیۆمی پیتێنراویان له‌ هێرشی سه‌ر به‌سره‌دا، به‌كارهێناوه‌.

به‌پێی ئامارێك كه‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: مانگانه‌ 800 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌سره‌ تۆمار ده‌كرێت.

 

229 جار خوێندراوەتەوە
29/03/2019

بابەتی زیاتر