Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نیشانه‌كانی نەخۆشییەكانی دڵ چین؟


له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌



ده‌کرێت له‌ هەندێک حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به‌  نەخۆشییەكانی دڵ نیشانەی سەرەتایی به‌دی نه‌کرێت،  واتە هەندێكجار كەسێك هەست بە هیچ نیشانەیەك و ناتەندروسبوونێك ناكات كە ئاماژە بن بۆ ئەوەی نەخۆشی دڵی هەیە، بەڵام ئەگەر هەیە توشی یەكێك یان هەندێك لە نەخۆشی یەكانی دڵ بووبێت، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بكرێت لەگەڵ هەر هەستكردنێك بە بوونی كێشە و ناتەندروستی.

 لەهەمانكاتدا هەندێكی دیكه‌ لە حاڵەت و نەخۆشییەكانی دڵ هەن كە بە ئاشكرا نیشانەكانیان دەردەكەون و پێویستە، به‌ زووترین کات هەوڵی  وەرگرتنی چارەسەری پێویست بدرێت، لە پێناو رێگریكردن لە زیادبوونی حاڵەت و نەخۆشییەكە.
 بەگشتیش چەند نیشانەیەك هەن كە ئاماژەن بۆ  حاڵەتی ناتەندروستی و بوونی نەخۆشی لە دڵدا.

لە گرنگترین نیشانەكانیش بریتین له‌:

1. هەستكردن بە فشاری توند لەسەر سنگ.
2. هەستكردن بە ئازارێكی بێزاركار لە شانەكان و مل و قۆڵدا.
3. بوونی ئازار لە سنگدا، به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی سنگدا.
4. خێرا لێدانی دڵ.
5. دابەزینی فشاری خوێن.
6. بە زەحمەت توانای قوتدانی خواردن و خواردنەوە.
7. ئازار لە گەردن و بەشی سەروەوی پشتدا پێكەوە.
8. سەرهەڵدانی ئازارێك لە سنگ دا، كە بە پشوودانیش هەر چاك نەبێت و بەردەوام بێت بە تایبەت ئەگەر ئازارەكە ئەم نیشانانەی تری لەگەڵدا بوو:


ـ ئارەقكردنەوە.
ـ هەستكردن بە سەرما.
ـ سەرگێژبوون و سەرسوڕان.
ـ هێڵنجدان و ڕشانەوە.
ـ هەستكردن بە لاوازی و بێهێزی .
ـ هەستكردن بە ماندوو بوون بەبێ‌ هۆكار.
ـ خێرالێدانی دڵ واتە لێدانەكانی دڵ ئەوەندە خێران كە كەسەكە خۆی هەستی پێدەكات.




9. لە هۆشخۆچوون و بورانەوەی كتوپڕ: ئەم نیشانەیەش دەكرێت ئاماژەیەك بێت بۆ نەخۆشیەكانی دڵ.
10. هەستكردن بەهەناسەسواری: هەناسەتوندی یەكێكە لە نیشانەسەرەكی و بەرچاوەكانی نەخۆشیەكانی دڵ وەك سستبوونی ماسولكەی دڵ ئەو كەسانەی كەوا هەناسەیان توند دەبێت بەتایبەت لە هیلاكبوون و لە  پاڵكەوتندا دەكرێت نیشانەیەك بێت بۆ ناتەندروستی دڵیان.

11. توشبوون به‌ ئاوسان له‌ ئه‌ژنۆ، قاچ، و پێیه‌کان.

12. ناڕێکی لێدانه‌کانی دڵ.


لە كاتی هەستكردن بە بوونی ئەو نیشانانەی سەرەوەدا، پێویستە بە زووترین كــات سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوەی زیاتر و وەرگرتنی رێنمایی و چارەسەری پێویست.

591 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر