Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌وه‌رگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ بۆ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ ده‌كرێت

په‌یام

قاسم بەرزنجی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌وه‌رگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ حاجییانی‌ ئه‌مساڵ بۆ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج ده‌كرێت.

وتیشی‌ "ئەمساڵ 4 هەزار و ٨٨٠ کەس ناویان دەرچووە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج و بڕی 4 هەزار و ٢٠٠ دۆلاریش لە هەرکەسێک وەردەگیرێت کە حەج بکات".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن، لە مانگی تەموزیشەوە چوونی هاوڵاتیان بۆ حەج دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم راشیگه‌یاند: هیچ کەسێک ناتوانێت جێبەجێکردنی فەریزەی حەج لەمساڵەوە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات، بۆ ساڵی داهاتووش تیروپشکی نوێ دەکرێت، لە نێوان ئەو ٧٦ هەزار ناوەی‌ كه‌ ساڵانی‌ رابردوو تۆمارکراون.


ئەوەشی خستەڕوو: لەسەر پشكی شەهیدانیش 100 كەسوكاری شەهید سەفەری حەج دەكەن و ئەوانەش كە ناویان دەرچووە نەخۆشن یان كۆچی دواییانكردووە كەسێكی نزیكیان كە خێزانەكەیان دەتوانێت لەجیاتی ئەو ناوی بنوسێت، سەفەر بكات.

462 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر