Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكی فڕین‌و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ جه‌زائیر ڕاگیرا

په‌یام

هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاتی جه‌زائیر راگیرا.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی جه‌زائیر بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رابگیرێت.

 ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی جه‌زائیر له‌ پاش ئه‌وه‌هات كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی جه‌زائیر عه‌لی حه‌داد سه‌رمایه‌داری ئه‌و ولاَته‌یان له‌سه‌ر سنوری تونس ده‌ستگیركرد كه‌ نزیكه‌ له‌ خێزانی عه‌بدولعه‌زیر بۆته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی ولاَت.

به‌هۆی ئه‌و ناره‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی به‌هۆی خۆكاندیدكردنی‌ بۆته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و ولاَته‌وه‌ دروستبووه‌، قه‌یرانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌و ولاَته‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و حكومه‌تی‌ جه‌زائیریش به‌ بریارێك رێگری كردووه‌ له‌ گه‌شت و هه‌ڵاتنی هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ولاَته‌كه‌ی.


321 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر