Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمكاری عه‌ره‌بی: كاتی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ سووریا بۆ ناو كۆمكار بگه‌ڕێته‌وه‌

په‌یام

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند هێشتا گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌بار نییه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ورووژێندراوه‌، به‌ڵام هێشتا گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا له‌بار نییه‌.

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی وتیشی هه‌موو پێشنیازه‌كان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سوریا بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی هێشتا له‌بار نیین.

دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لی سووریا له‌ ساڵی 2011 دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ندامێتی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌ڵپه‌سێردرا.


143 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر