Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی ڕابردو داهاتی نه‌وتی عێراق زیاترله‌ 6 ملیار‌و 680 ملیۆن دۆلار بووه‌

په‌یام

داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی رابردوودا زیاترله‌ شه‌ش ملیار و (680) ملیۆن دۆلار بووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت "به‌پێی ئاماره‌كانی‌ كۆمپانیای (سۆمۆ) هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی ئازاردا (104) ملیۆن و (686) هه‌زار و (779) به‌رمیل بووه‌، هاوكات داهاته‌كه‌شی زیاتر له‌ شه‌ش ملیار و (679) ملیۆن و (440) هه‌زار دۆلار بووه‌".

عاسم جیهاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ له‌و رێژه‌یه‌ سێ ملیۆن و (63) هه‌زار و (972) به‌رمیلی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ كراوه‌.

بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زیری نه‌وت جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ عێراق پابه‌ندی بڕیاری ئۆپیك بوه‌ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت.

278 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر