Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری گشتی‌ دانیشتووانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت

په‌یام

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌رژمێری دانیشتووان كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2020دا ئه‌نجام بدرێت، هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی سیاسی و كارگێڕی نابێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "بۆ ئه‌و سه‌رژمێره‌ییه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2020دا ئه‌نجامدرێت، ده‌سته‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان پێكهێندراوه‌ كه‌ 23 لایه‌نی حكوومی و دوو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان تیادا ئه‌ندامن".

عه‌بد زه‌هره‌ هینداوی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رژمێری دانیشتووان له‌ چاره‌كی كۆتایی ساڵی داهاتوو به‌ جۆرێك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ هیچ لێكه‌وته‌یه‌كی سیاسی و كارگێڕی نابێت.

به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ ساڵی 2017 دا، زیاتر له‌ 37 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندبوو.

156 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر