Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوته‌فلیقه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر ده‌بێت

په‌یام

له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی جه‌زائیر ده‌ستبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی ولاَته‌كه‌ی ده‌بێت.

به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فیلقه‌ به‌ فه‌رمیی ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر بێت و په‌نا بباته‌ به‌ر ماده‌ی (102)ی ده‌ستور كه‌ چیتر توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ی نه‌ماوه‌.

هاوكات ته‌له‌فزیۆنی بیلادی جه‌زائیری بڵاوی كرده‌وه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوته‌فلیقه‌ به‌فه‌رمی به‌یاننامه‌ی ده‌ستبه‌رداربون له‌ پۆسته‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی پێكده‌هێنێت. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای جه‌زائیر داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوریی وڵاته‌كه‌ی كرد تاوتوێی كاراكردنی ماده‌ی (102)ی ده‌ستور بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵات كه‌ ته‌مه‌نی (82) ساڵه‌ چیتر توانانی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ماوه‌، له‌ پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه‌.

289 جار خوێندراوەتەوە
01/04/2019

بابەتی زیاتر