Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبوه‌وه‌


په‌یام

نرخی خاوی برێنت بۆ یەکەمجار لە میانی ساڵی ٢٠١٩دا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە بازاڕەکانی جیھاندا، تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٩ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رێککەوتنەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان لەگەڵ دابەزینی ئاستی بەرھەمھێنان لە رووسیا، کاریگەریان ھەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی وزەی رووسیا، ئاستی بەرھەمھێنانی ئەو وڵاتە لە مانگی رابردوودا، دابەزینی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٢٩ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

لە سەرەتای ئەمساڵ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتن بە رێککەوتنێک کە بۆ ماوەی شەش مانگ ئاستی بەرھەمھێنان بە بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکەنەوە.

لە کاتژمێر ٠٦:٤٥ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٢٣ لەسەدا بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٩ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھەروەھا نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٢٤ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦١ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

107 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر