Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆو دانوستان


په‌یام

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆشحاڵی به‌ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند وه‌فدی یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی داواكاری و داخوازییه‌كانمان، ئاماده‌یه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆ  و دانوستان.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌ له‌ دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه‌ بۆ سبه‌ینێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بۆ ئه‌وه‌بێت چانسێكی تر بده‌ن به‌ رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وا پێمان باشه‌ و پێمان خۆشه‌، ئه‌وا وه‌فدی یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی داواكاری و داخوازییه‌كانمان ئاماده‌یه‌ درێژه‌ به‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بدات .

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی 3/4/2019 به‌ڕێوه‌بچێت، روونیكرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یه‌وێت له‌ڕێی وه‌فدی دانوستانكاره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ ئاڕاسته‌ و رێڕه‌وی دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

567 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر