Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گرژی‌ له‌ نێوان سوپای پاكستان و سوپای هیندستان دروستبووه‌وه‌


په‌یام

جارێكی‌ دیكه‌ بارگرژی‌ له‌ نێوان سوپای پاكستان و سوپای هیندستان دروست بوو و، به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت كه‌س له‌ كشمیر كوژران.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی به‌رامبه‌ری نێوان سوپای پاكستان و سوپای هیندستان، له‌ هێڵی كۆنترۆڵی كشمیری نێوان هه‌ردوو وڵات، حه‌وت كه‌س كوژران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سوپای پاكستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "سه‌ربازانی هیندستان پێگه‌ی سه‌ربازیی ناحیه‌ی سنووری ڕاخجاكریی به‌ری پاكستانیان كردووه‌ته‌ ئامانج و، به‌و هۆیه‌وه‌ سێ سه‌ربازی پاكستانی كوژراون و سه‌ربازێكیش بریندار بووه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌ربازانی پاكستان به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌رپه‌رچی ئه‌و ته‌قانه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سوپای هیندستان لایه‌نی پاكستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ته‌قه‌كردن له‌ هێڵی كۆنترۆڵ و به‌ ئامانجگرتنی ناوچه‌ی پونجی له‌ به‌ری هیندستان.
سوپای هیندستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌رپه‌رچی ئه‌و ته‌قانه‌یان داوه‌ته‌وه‌".

277 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر