Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌بێ ڕێككه‌وتن به‌هێزتره‌


په‌یام

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چوار سیناریۆی‌ دیكه‌ی برێكزیتی ڕه‌تكرده‌وه‌ و، یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌بێ ڕێككه‌وتن به‌هێزتره‌.

شه‌وی ڕابردوو باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، چوار سیناریۆی‌ برێكزیتی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامدا هیچ كام له‌ سیناریۆكان پشتگیریی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، له‌ناویشیاندا ئه‌و سیناریۆیه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتیی گومرك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ جیاوازیی ته‌نها سێ ده‌نگ هه‌لی په‌سه‌ندكردنی له‌ده‌ست دا.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ میشێل بارنیه‌ر، سه‌رۆكی دانوستانكارانی برێكزیت له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ كاركردنی چڕ هه‌وڵی‌ ڕێگری له‌ ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌بێ ڕێككه‌وتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دۆخی ئێستا بكه‌ن ئه‌وا ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ به‌بێ ڕێككه‌وتن به‌هێزتره‌".

میشێل بارنیه‌ر داوای‌ له‌ حكوومه‌تی به‌ریتانیا كرد كه‌ به‌زووترین كات هه‌ڵوێستێكی ڕاسته‌قینه‌تر بنوێنێت. وتیشی "هێشتا وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه‌مێك ئارامییان ماوه‌".

هه‌فته‌ی ڕابردوو باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، هه‌شت سیناریۆی دیكه‌ی برێكزیتی‌ خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و په‌رله‌مان هیچیانی په‌سه‌ند نه‌كرد، حكوومه‌تی‌ به‌ریتانیاش ده‌ڵێت: نیازی‌ نییه‌ سیناریۆیه‌ك جێبه‌جێ بكات كه‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی برێكزیتی خۆیان بێت.

212 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر