Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: ئه‌مریكا ڕێگریی كردووه‌ له‌ گه‌یشتنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی كاره‌ساتی لافاوه‌كانی‌ ئێران


په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا ڕێگریی كردووه‌ له‌ گه‌یشتنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی كاره‌ساتی لافاوه‌كانی‌ ئێران.

به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ میدیاكانی ئێراندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌ هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر ئێران، هاوكاریی پێویست نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی ئێران".

قاسمی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌مریكا ڕێگریی‌ كردووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ سه‌ر هه‌ژماره‌ بانكییه‌كانی مانگی سووری ئێران و، به‌و جۆره‌یش ڕێگر بووه‌ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان".
ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌رده‌وامی‌ بارینی‌ به‌فر و باران ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ ئێرانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، زیانی‌ ماددیی‌ گه‌وره‌یش به‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

317 جار خوێندراوەتەوە
02/04/2019

بابەتی زیاتر