Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا: ئاماده‌ین هاوكاری لێقه‌وماوانی لافاوه‌كانی ئێران بكه‌ین


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ هاوكاریی‌ لێقه‌وماوانی‌ لافاوه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران نیشاندا و، ڕایگه‌یاند: خاچی‌ سووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ڕێكخراوی‌ مانگی‌ سوور ده‌توانن هاوكارییه‌ داراییه‌كان به‌ ئێران بگه‌یه‌نن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خاچی‌ سووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ڕێكخراوی‌ مانگی‌ سووره‌وه‌ هاوكاریی‌ دانیشتووانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ئێران بكات كه‌ لافاو زیانی‌ پێگه‌یاندوون".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ ده‌توانن هاوكارییه‌ داراییه‌كان ڕاده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ مانگی‌ سووری‌ ئێرانی‌ بكه‌ن".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئێران لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كان به‌ ڕووداوه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌ كاتێكدا كاره‌ساته‌كان به‌هۆی‌ خراپیی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌ ڕووی‌ داوه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا ڕێگریی‌ كردووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ سه‌ر هه‌ژماره‌ بانكییه‌كانی مانگی سووری ئێران و، به‌و جۆره‌یش ڕێگر بووه‌ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان".


228 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر