Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌زائیر.. بوته‌فلیقه‌ ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كرا


په‌یام

پاش چه‌ندین هه‌فته‌ له‌ خۆپیشاندان و فشاره‌ ناوخۆییه‌كان، عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه‌، سه‌رۆكی‌ جه‌زائیر، ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌.

دوێنێ شه‌و عه‌بدولعه‌زیز بووته‌فلیقه‌، سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری كرد.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ بووته‌فلیقه‌، ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێشوازیی‌ له‌و هه‌نگاوه‌ كرد و، هه‌زاران هاووڵاتی‌ له‌ پایته‌خت و شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ جه‌زائیر بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ بووته‌فلیقه‌، ئه‌حمه‌د قایید ساڵح سه‌رۆكئه‌ركانی‌ سوپای‌ جه‌زائیر داوای‌ لێكرد ده‌ستبه‌جێ‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌. ئه‌حمه‌د قایید ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و له‌ خۆشی‌ و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌بێت.

میدیای فه‌رمیی‌ جه‌زائیر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار ده‌درێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت".

265 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر