Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماکرۆن: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نابێته‌ ژێرده‌سته‌ی قه‌یرانی سیاسیی به‌ریتانیا


پەیام 

سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی‌ برێكزیته‌وه‌ هۆشداریی‌ دایه‌ به‌ریتانیا و، ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نابێته‌ ژێرده‌سته‌ی قه‌یرانی سیاسیی به‌ریتانیا.

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ لیۆ ڤارادكار سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری ئێرله‌ندا كۆبووه‌وه‌ و، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی برێكزیت سێ جار له‌لایه‌ن باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه‌ و نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك، پاڵمان پێوه‌ ده‌نێت به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا به‌بێ ڕێككه‌وتن".

ماكرۆن وتیشی‌ "كاری له‌پێشینه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاره‌كانی به‌ ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ بچێت، هۆشداریشی‌ دایه‌ به‌ریتانیا كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن نابێته‌ ژێرده‌سته‌ی قه‌یرانی سیاسیی به‌ریتانیا".

سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "پێویسته‌ به‌ریتانیا تا 10ی نیسان كه‌ لووتكه‌ی برێكزیت له‌ بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، پلانێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤی متمانه‌پێكراو پێشكه‌ش بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وا حیساب ده‌كرێت به‌ریتانیا خۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌بێ ڕێككه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردووه‌".

192 جار خوێندراوەتەوە
03/04/2019

بابەتی زیاتر